کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی بە گواستنەوەی کەل و پەل و کەرەستەی سەربازی و نیزامییەکان خۆی دەدات بۆ سنوورەکانی کوردستان
پەیامی کورد ... کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی بە گواستنەوەی کەل و پەل و کەرەستەی سەربازی و نیزامییەکان خۆی دەدات بۆ سنوورەکانی کوردستان
به پێی زانیارییه‌كان، سوپای پاسداران به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووا به‌رپرسانی ئێران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه كوردییه‌كانی دانیشتووی هه‌ریمی كوردستان كردووه.
له نوێترین ئەو وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سوپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “ئیسماعیل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای نیزامی سوپای قۆدس به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی ووڵاتی ئێران له هه‌ڵبژرادنه‌كانی پەڕله‌مانی عێراق به‌ده‌ستیان هێنا، سه‌ردانی به‌غداد، هه‌ولێر و سلێمانیان كردبوو.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە