کۆمــپانیای کاری نــــــەوت لە کــــەوەر گــــۆسک بە سێ مووشـــــــــەک کرایە ئامانج

پەیامی کورد     ...   کۆمــپانیای کاری نــــــەوت لە کــــەوەر گــــۆسک بە سێ مووشـــــــــەک  کرایە ئامانج

سێ مووشـــــــــەک ئاڕاستەی کۆمــپانیای کاری نــــــەوت کرا لە کــــەوەرگــــۆسک

کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە نزیک کەوەرگــــۆسک لە ڕۆژئاوای شارى هەولێر کەوتنە خوارەوە.

مووشەکەکان لە نێوان کەوەر گۆسک و قەزای خەبات کەوتونەتە خوارەوە کە لەو ناوچەیەدا "کۆمپانیای کار" لەوێوە نزیکەو کار دەکات، بۆیە ئەگەر ھەیە مووشەکەکان ئاراستەی کۆمپانیاکە کرابن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەک لە دەورووبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەوەرگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە