کۆمپانیایەکی نەوتی ئێرانی لە عێراق وەبەرهێنان دەست پێدەکات

پەیامی کورد   ...  کۆمپانیایەکی نەوتی ئێرانی لە عێراق وەبەرهێنان دەست پێدەکات

 کۆمپانیای نەوتی باشووری ئێران لە ڕێگەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنەوە کە لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆ کراوە، بە ئامانجی "بەهێزکردنی هاوکاری" نێوان هەردوو ووڵات لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتی، هاتنی ڕاستەوخۆی خۆی بۆ بازاڕەکانی عێراق ڕاگەیاند.

کۆمپانیا ئێرانییه به گوێرەی ئەوەی کە لەلایەن تۆڕی "مێنا ئێن ئێف ئێن"ه وه بڵاوکراوەتەوه، "هاتنی بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق به ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییه ئابوورییەکانی نێوان هەردوو ووڵات له بواری گەڕان و بەرهەمهێنان و باشترکردنی کەرتی نەوت و گاز"دا دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە ئاڵوگۆڕی شارەزایی پێویست دابین دەکات".

لای خۆیەوە کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەو هەنگاوەی بە "گرینگ وەسف کرد، وەک خۆی دەڵێت "لە کۆتاییدا دەبێتەهۆی زیادبوونی تێڕوانین بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی ووزە لە ناوخۆی عێراق".

کۆمپانیا عێراقییەکە "پابەندبوونی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ لایەنی ئێرانی بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە عێراق" دووپاتکردەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە