کۆمپانیایەکی هێندی ئەگەر فەرمانبەرەکانی دوای پێدانی مووڵەتی پشوو پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانیان بکەن غەرامەیان دەکات
پەیامی کورد ... کۆمپانیایەکی هێندی ئەگەر فەرمانبەرەکانی دوای پێدانی مووڵەتی پشوو پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکانیان بکەن غەرامەیان دەکات
کۆمپانیایەکی هێندی بڕیاریدا بۆ هەر فەرمانبەرێک کە لە کاتی پشوو پەیوەندی لەگەڵ هاوکارەکەی هەبێت غەرامەیەکی قورس پەسەند بکات
کۆمپانیای هێندی بە ناوی دریم ١١ ڕایگەیاند چیتر هیچ یەک لە فەرمانبەرەکانی مافی ئەوەیان نییە لەگەڵ ئەو هاوکارانەیان کە لە پشوودان پەیوەندی یان هەبێت و هەر کەسێک ئەم کارە بکات ١٢٠٠ دۆلار غەرامە دەکرێت .
بەڕێوبەرانی کۆمپانیا ڕایانگەیاند هۆکاری ئەم بڕیارە ئەمەیە کە بە هاوکارەکانی خۆیان ئیزن بدەن سەرزیندوویی خۆیان بە دەست بهێنن و لە دوای کۆتایی پشوو بە کارئامەیی یەکی زیاترەوە چالاکی بکەن .
یەکێکی دیکە لە یاساکانی کۆمپانیای ناوبراو کە لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە دامەزراوە ئەمەیە کە فەرمانبەراانی ناچارن ساڵانە لانیکەم هەفتەیەک پشوو بدەن .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە