کۆمپانیای ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکراین لە دژی ئێران و سوپای پاسداران شکایەتێکی ڕادەستی دادگا کرد

پەیامی کورد    ...   کۆمپانیای ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکراین لە دژی ئێران و سوپای پاسداران شکایەتێکی ڕادەستی دادگا کرد

لە سەنەدێک دا کە بە دەستی میدیاکان گەیشتووە کۆمپانیای ئاسمانی نێودەوڵتی ئۆکراین لە دژی ئێران و سوپای پاسداران شکایەتی ئاراستەی دادگای باڵای ئۆنتاریۆی کەنەدا کردووە و داواکاری وەرگرتنی ٧٥٠ میلیۆن دۆلار وەکوو غەرامەتی سەرنشینانی قوربانی و هەروەها ٢٥٠ میلیۆن دۆلار وەکوو زەرەر و زیانی دارایی خۆی دەبێت .

لەم سەنەدە بڵاوکراوەیەدا کۆمپانیای ئاسمانی نێودەولەتی ئۆکراین دا هاتووە کە ئێران و سوپای پاسداران شاکی ئەم دۆسیەیەن و داوا لە دادگای باڵای ئۆنتاریۆ دەکەن عەدالەت جێبەجێ بکات .

شکایەتی ئاماژەپێکراو بە پێی حۆکمی دادگای باڵای ئۆنتاریۆ لە مانگی مەی ٢٠٢١ لە سەر تێرۆریستی بوون و بە ئەنقەست بوونی تێکشاکندنی ئەم فڕۆکە موسافرییە ڕێک خراوە .

ئەم دادگایە عەلی خامنەیی و چەند کەس لە سەرانی باڵای ئێران لەوانەش عەلی شەمخانی ، حسێن سەلامی ، موحەمەد باقری و ئەمیر عەلی حاجی زادە ی وەکوو هۆکارانی سەرەکی ئەم هێرشە تێرۆریستییە مەحکووم کردووە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە