کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی نەوت و گازی ھەرێم بڵاوكرده‌وه‌

پەیامی کورد   ...   کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی نەوت و گازی ھەرێم بڵاوكرده‌وه‌

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ووردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ بڵاوكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ٣ مانگدا نزیكه‌ی ٣٦.٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی دیلۆیت نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری ٣٦ ملیۆن و ٤٥٣ هه‌زار و ٥٩٠ به‌رمیل بووه‌، فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان ٢٨٤ هه‌زار و ٤٣٦ به‌رمیل بووه‌ و كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردنیش ٣٩ ملیۆن و ٨٨ هه‌زار و ٧١٠ به‌رمیل بووه‌.

راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت له‌ راپۆرته‌كه‌یدا شیكاری بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری كردووه‌، ٣٤ ملیۆن و ٩٢٣ هه‌زار و ١٦٨ به‌رمیل نه‌وتی خاو ‌بۆ كڕیاران گواستراوه، تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتووش بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوو، ٨٦.٧٣٠ دۆلار بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، قەرزدانەوەی کۆمپانیای ووزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکی نێودەوڵەتی (TPIC) ١٢٥ ملیۆن دۆلار بووه‌ و سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا یه‌ك ملیار و ٣٤٣ ملیۆن و ٤٨١ هه‌زار و ٢٣٢ دۆلار بووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و ٣ مانگه‌دا.

هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت

نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی: 36,453,590 به‌رمیل بووه‌

نه‌وتی خاوی راستكراو بۆ پاڵاوتنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: 2,226,083 به‌رمیل بووه‌

فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان: 284،436 به‌رمیل بووه‌

فرۆشتنی ناوخۆ: 124،436 به‌رمیل بووه‌

كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردن 39،088،710 به‌رمیل بووه‌

شیكاری فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی

سافی نه‌وتی خاوی گواستراوه‌ بۆ كڕیاران: 34،923،168 به‌رمیل

كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو: 3،0228،903،497 دۆلاری ئه‌مریكی

تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتوو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو: 86.730 دۆلار

کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ: 3,063,356,891 دۆلاری ئەمریكی

گۆڕانکاری لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان: 175,114,220 دۆلاری ئەمریكی

سوود و رسووماتی دیكە و سپاردنەکان: 58,300,940 دۆلاری ئەمریكی

پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 1,022,935,075 دۆلاری ئەمریكی

پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای ووزەی توركی: 127,455,135 دۆلاری ئەمریكی

بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆری كوردستان (KPC) بەگوێرەی رێككەوتنی ئیمتیازی هێڵی بۆرییەكان: 122,165,292 دۆلاری ئەمریكی

قەرزدانەوەی کۆمپانیای ووزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) : 125,000,000 دۆلاری ئەمه‌ریكی

پارەدان بۆ لایەنی سێیەم کە لەلایەن یان لە بری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دراوه: 88,544,997 دۆلاری ئەمریكی

سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا: 1,343,841,232 دۆلاری ئەمریكی


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە