کۆمپانیای دەوڵەتی گازپڕۆمی ڕووسیا هەناردەکردنی خۆی بۆ لیتوانیا بە شێوەی یەکجاری پچڕاندووە .

پەیامی کورد    ...   کۆمپانیای دەوڵەتی گازپڕۆمی ڕووسیا هەناردەکردنی خۆی بۆ لیتوانیا بە شێوەی یەکجاری پچڕاندووە .

گازپڕۆم لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا لە حەوزەی " دەریای باڵتیک " دۆخی کڕینی گازی پێشێل کردووە .

ئەم کۆمپانیایە ووردەکاری سەبارەت بەم بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی لێتوانیا لە کا  روباری ئابووری ووتوویەتی کە قەدەغەی هەناردەکردن ناتوانێ پاشهاتی جیددی بۆ ئەم ووڵاتە هەبێت .

کۆمپانیای ووزەی لیتوانیا " لاتۆیاس گاز " ڕۆژی هەینی رایگەیاندووە کە لە ڕووسیاوە گاز دەکڕێت بەڵام ئەم کڕینە لە گازپڕۆم ئەنجام نابێت ، ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند کە لە ڕادەستکەرێکی دیکەی ڕووسی گاز وەردەگرێت بەڵام ناوی ئەم ڕادەستکەرەی " نهێنیەکی تیجاری" یە .

تاکوو ڕووسیا ڕادەستکردنی گازی بۆ چەند ووڵاتی ئەورووپایی لەوانەش ، هۆڵەندا ، دانیمارک ، فینلەندا ، پۆڵەندا و بۆلگاریا ڕاگرتووە چوونکە ئەم ووڵاتانە ئامادە نەبوون پارەی گازەکە بە ڕۆبڵی ئەو ووڵاتە بدەن .

ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا یاسای ڕادەستکردنی پارەی گازی بە ڕۆبڵ وەکوو کاردانەوەیەک بە گەمارۆوەکانی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا گرتووەتە بەر .

پێشتر مامەڵەکانی گازی ڕووسیا بە دۆلار و یۆرۆ ئەنجام دراوە . کۆمپانیای لێتۆنیایی " لاتۆیاس گاز " ڕایگەیاندووە کە بەردەوامی بە ڕادەستکردنی تێچووی گازی ڕووسیا بە یۆرۆ دەدات . گازپڕۆم هەروەها ڕادەستکردنی گازی بۆ ئاڵمانیای کەم کردووەتەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە