کۆمپانیای سەتەلایتی image sat international ڕاستییەکی نهێنی و شاراوە سەبارەت بە تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد      ...   کۆمپانیای سەتەلایتی image sat international ڕاستییەکی نهێنی و شاراوە سەبارەت بە تەقینەوەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران ئاشکرا دەکات


کۆمپانیاى (ئیمەیج سات ئینترناشناڵ ـ image sat international)، ڕاستیی کارەساتەکەى ڕۆژى یەکشممە ٢٦ی سێپتەمبەر ی ئاشکرا کرد کە سوپاى پاسداران ووتى "ئاگرکەوتنەوە" بووە و ئەم کۆمپانیایە بە "تەقینەوە"ى ناو بردووە.

لەسەر بنەماى زانیارییە بڵاوکراوەکانى ئەم کۆمپانیایە زانیارىیە ـ مانگى دەستکردە، ئەم تەقینەوەیە لە "بنکەىەکی مووشەکى نهێنى"ى سەر بە "گرووپى پیشەسازى هیمەت" ڕووى داوە. ئەم کۆمپانیایە بە بڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەک، وێرانبووەکانى بەشێکى زۆرى ئەم بنکەیەى ئاشکرا کردووە.

 سوپاى پاسداران، دوای نیوەڕۆی ڕۆژى یەکشەممە، دواى کەمێک لەم تەقینەوەیە، ڕایگەیاندد ئاگرکەوتنەوە بووە و بانگەشەى ئەوەى کرد کە ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە "ناوەندە توێژینەوەکان" ڕووی داوە.

 ئەم ڕێکخراوەیە ، دواى ٢٤ کاتژمێر لە تەقینەوەکە، کوژرانى دوو ئەندامى خۆى بە ناوەکانى "سەید مورتەزا کەریمى" و "حسێن عابدى" پشتڕاست کردەوە کە گوایە بە هۆى ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و دواى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە مردوون.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە