کۆمپانیای فایزه‌ر حه‌بێک بۆ تووشبووانی كڕۆنا درووست کرد
پەیامی کورد ... کۆمپانیای فایزه‌ر حه‌بێک بۆ تووشبووانی كڕۆنا درووست کرد
کۆمپانیای فایزه‌ر ڕایگەیاند، حه‌بێكیان به ناوی "پاکسلۆڤید" بۆ چارەسەری کۆرۆنا درووست کردووە، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ٨۹ لەسەدە و ئه‌و تووشبووانه‌ی به‌كاری بهێنن، پێویستیان به نه‌خۆشخانه نابێت.
ئەم کۆمپانیایە ئاماژه‌ی به ئەوه‌ش كرد، ئێستا چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حه‌به ده‌كه‌ن.
ئێستا کۆمپانیای فایزەر حەبەکەی ڕەوانەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا نەکردووە، چوونکە هەتاکوو دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پەسەندی نەکات؛ ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر بە میدیاکانی ووتووە: بە پەسەندکردنی حەبی پاکسلۆڤید، لە هەر ۱۰ تووشبوویەک کە حەبەکە بخوات لەوانەیە تەنیا یەکێکیان پێویستی بە نەخۆشخانە و چاودێری هەبێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە