کۆمپانیای OpenAI سەبارەت بە مەترسییەکانی هۆشی دەستکرد و ساختەی گشتی بۆ مرۆڤ هۆشداریدا

پەیامی کورد   ...  کۆمپانیای OpenAI سەبارەت بە مەترسییەکانی هۆشی دەستکرد و ساختەی گشتی بۆ مرۆڤ هۆشداریدا

کۆمپانیای بەناوبانگی OpenAI چالاک لە بواری هۆشی دەستکردە کە لە پاڵپشتگەلی دارایی مایرۆسۆفت یش بێ بەش نییە . ئەم کۆمپانیایە بە بڵاوکردنەوەی پۆستی ڤێبلاگ سەبارەت بە هۆشیاری و تێڕوانینی داهاتوو بۆ گەشەی هۆشی گشتی ساختەی AGI ڕوونکردنەوەگەلێکی خستەڕوو .

ئەم کۆمپانیایە کە سەرەتا بە هاوکاری گرووپێک لە کارئافەرینان و لێکۆڵەرانی بەرچاوی تەکنۆلۆژیا لەوانەش ئیلۆن ماسک و سام ئاڵتمەن دامەزرا ، لە ئێستادا ڕایگەیاندووە کە AGI دەتوانێ پاشهاتگەلێکی قووڵ " چ پۆزەتیڤ چ نێگاتیڤ " ی بۆ مرۆڤ هەبێت . پۆستی ڤێبلاگی نوێی ئەم کۆمپانیایە هەندێک لە سوود و تایبەتمەندیگەلی بەهێزی هۆشی دەستکردی گشتی لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەگەلی جیهانی وەکوو گۆڕانکاریگەلی کەش و هەوا و مەترسیگەلی بەهێزی ئەم تەکنۆلۆژیایە وەکوو ناهەماهەنگی لەگەڵ بەهاکان و ئامانجگەلی مرۆیی ، کەڵک وەرگرتن گەلی خراپەکارانە و هەڕەشەکان لە دژی شارستانیەتی مرۆیی دەخاتە ڕوو .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە