کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سیدارەدانەکانی ئێرانی مەحکووم کرد

 

پەیامی کورد  ...  کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سیدارەدانەکانی ئێرانی مەحکووم کرد

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ووتی کۆماری ئیسلامی کەڵک لە سزای لەسێدارەدان بۆ درووست کردنی ترس و سەرکوتکردنی بیروڕاگەلی دژبەر وەردەگرێت .

فولکر تورک لەم بەیاننامەیەدا لە سێدارەدانەکانی هاوشێوەی " کوشتاری حکوومەتی " ناو برد و ووتوویەتی : " کەڵک وەرگرتنی کەرەستەیی لە ڕێکارگەلی کەیفەری بە مەبەستی سزادانی کەسانێک کە لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان وەکوو مافی بەشداری کردن لە خۆپیشاندان یا خود سازماندەیی ناڕەزایەتییەکان کەڵکیان وەرگرتووە وەکوو کوشتاری حکوومەتی یە ".

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم سێدارەدانانەی پێشێلکردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی لە پەیوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤ زانیوە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە