کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەكات
پەیامی کورد ... کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەكات
ڤۆڵکر ترک، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بە لەسێدارەدرانی لانیکەم ٥٠ کەس لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینی یەوە، جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە سزای لەسێدارەدان لەگەڵ سەرەکیترین مافی مرۆڤ ، واتە مافی ژیان ناتەبایی هەیە و خوازیاری وەستاندی ئەم سزایە بوو.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە موحەممەد قوبادلوو نۆیەمین کەس بووە کە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە سێدارە دراوە و فەرهاد سەلیمی، زیندانی کوردیش پاش تێپەڕاندنی ١٤ ساڵ بەندکران، لە هەمان ڕۆژدا لە سێدارە درا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە مافی دادڕەسەی دادپەروەرانە دەبێ بۆ هەموو تۆمەتباران ڕەچاو بکرێت و سەبارەت بە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێی ئەم کەسانە وتوویەتی نابێ ئەم جۆرە دانپێدانانە وەکوو بەڵگە لە هیچ دادڕەسییەکدا پشتیان پێ ببەسرێت.
هەروەها ناوبراو داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە بە مەبەستی نەهێشتنی یەکجاری سزای لەسێدارەدان، بە شێوەی کاتی ئەم سزایە هەڵپەسێرێ.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە