کۆمیسیۆنی ئەورووپا : ئۆکراین لە ڕێگای یەکگرتنی یەکیتی ئەورووپایە

پەیامی کورد    ...   کۆمیسیۆنی ئەورووپا : ئۆکراین لە ڕێگای یەکگرتنی یەکیتی ئەورووپایە

زلێنسکی ڕایگەیاند : کۆمیسیۆنی ئەورووپا و دەوڵەتی ئۆکراین پێکەوە پێکەوە بەرەو ئامانجی ستراتیژکی خۆیدا لە حاڵی جووڵەکردنە .

ئۆرسۆللا فۆن دیر لاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا متمانەیان بە ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکرایندا کە ئەم ووڵاتە لە ڕیگای گەیشتن بە یەکیتی ئەورووپایە .

فۆن دێر لاین لە پەیامی تویتەری خۆیدا نووسی : ئێمە لەم ڕێگایە هەنگاو دەنێین و ئەو شانسانەی لەم شێوەیە ، پێویستی بە ئاگایی و زانیاری ، پایەداری و ئازایەتی بۆ هەڵگرتنی هەنگاوگەلی وەها دژوار و قورس یەک لە دوای یەکە ."

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها جەختی کردەوە کە پێدانی دووهەمین بوشی هاوکاریگەلی دارایی بە ئۆکراین بەرامبەر بە نزیکەی ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆی بە زلێنسکی ڕاگەیاندووە .

هەر لەم هەوالەدا زلینسکی ڕایگەیاندووە : تەنیا چەند مانگ لەگەڵ یەکگرتنمان لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا مەودامان هەیە .

سەرۆککۆماری ئۆکراین یش لە پەیامێکی تویتەریدا بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە گفتوگۆوەکانی ئەو لەگەڵ فۆن دێر لاین زۆر کاریگەر بووە ئاماژەی کرد کە بیروڕای سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەربارەی داواکاری کییف بۆ یەکگرتن لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا لە ماوی چەند مانگی داهاتوو ئامادەیە .

زلێنسکی ووتی :" کۆمیسیۆنی ئەورووپا و دەوڵەتی ئۆکراین پێکەوە بەرەو ئامانجی ستراتیژیکی خۆی لە حاڵی بەرەوپێش چوونن .

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا ، بابەتێکی زۆر هەستیار و تەنانەت خاڵی سوور بۆ رووسیا لەقەڵەم دەدرێت کە بارەها داوای بوونی ئۆکراین بە " ووڵاتێکی بێ لایەن" بە دوور لە یەکگرتن لەگەڵ هەرجۆرە بلؤکێکی ڕۆژئاوا یا نێودەوڵەتی لەوانەش یەکیتی ئەورووپا و بە تایبەت ناتۆ بووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە