کۆمیسیۆنی ئەورووپا گووگڵی غەرامە کرد
پەیامی کورد ... کۆمیسیۆنی ئەورووپا گووگڵی غەرامە کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک لە یۆرۆنیووز ەوە : کۆمیسیۆنی ئەورووپا گووگڵی بە هۆی سەپاندنی سنوورگەلیکی نایاسایی لە سەر مۆبایل گەلی ئەندرۆئیدی ٤،١ میلیارد دۆلار غەرامە کرد .
ئەم کۆمیسیۆنە ڕایگەیاندووە کە گووگڵ بەم کارەی لە ڕێگای ماتۆڕی بەدواداچوونەکانی خۆیەوە سوود و قازانجی ماڵی زیاتری بە دەست هێناوە و کۆنترۆڵی بازاڕی لە دەست گرتووە .
گووگڵ پێشتر بە ناحادیلانە ناوبردنی ئەم حۆکمە لە دادگای گشتی یەکیتی ئەورووپا داواکاری پێداچوونەوە بەم حۆکمە بوو بەڵام ئەم دادگایە حۆکمی کۆمیسیۆنی ئەورووپای پشتڕاست کردەوە ..
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە