کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە هێزە ئەمنییەکان بڕیارێک دەردەکات و هێزەکانی زێرەڤانی ش هۆشداری دەدەن
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌بڕیارێكى نوێ‌دا ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مڕۆ مافى به‌شداریكردنیان هه‌یه، ده‌توانن به‌باج پێناسه سه‌ربازییه‌كانى خۆیان ده‌نگ بده‌ن، ووته‌بێژى فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانیش هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت، "سه‌روو خۆمان ئاگاداركردۆته‌وه، به‌هۆى بڕیاره‌كانى كۆمیسیۆن و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، له‌٤٠%ى هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌توانن ده‌نگبده‌ن".
پێشتر کۆمیسیۆن بڕیاریدابوو، له‌كاتى چوونى هێزه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان ته‌نها ده‌بێت ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە یان کارتی نیشتمانیان پێبێت، به‌ڵام له‌نوێترین بڕیاردا ڕایگه‌یاند، ده‌توانن به‌پێناسه سه‌ربازیه‌كانى خۆیان ده‌نگبده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ڕێكاره‌كانى كۆمیسیۆنیش بۆ ده‌نگدانى هێزه‌كانى ناوخۆ‌و هێزه سه‌ربازییه‌كان، وتەبێژی فەرماندەیی زێرەڤانی ڕەخنە لەسستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەگرێت‌و هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، كێشه‌ى زۆریان بۆ درووستبوه‌و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا له‌ماوه‌ى ئه‌و ١١ كاتژمێره‌ى بۆ ده‌نگدان دیاریكراوه، له ٤٠%ى هێزه ئه‌منى‌و سه‌ربازییه‌كان ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ووته‌بێژى زێره‌ڤانى ڕایگه‌یاند، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك وێستگه‌ى تێدایه، تائێستا ٢٠% ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن.
ووتیشى:"ئامێرى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ى ده‌نگدان كێشه‌ى دروستكردوه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین كێشه‌مان په‌نجه مۆره كه په‌نجه هێزه‌كانمان ناخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداگه‌ڕان و دووباره په‌نجه‌مۆر كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له‌ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "وا ڕاگه‌ێندراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك ١ خولەک و ٧٠ چركه پێویسته ده‌نگبدات، به‌ڵام به‌ڵام بۆ هه‌ركه‌سێك ٦ خولەک تێده‌په‌ڕێت‌و ناشتوانێت كاره‌كه بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه ٣ خولەکیش حساب بكه‌ین، ئه‌وا ٢٠ كاتژمێر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كان ده‌نگبده‌ن".
ئه‌وه‌شى ووت:"ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كرێن، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له ٤٠%ى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت ده‌توانن ده‌نگبده‌ن، بۆئه‌وه‌ش سه‌رووى خۆمان له‌و مه‌ترسیه ئاگاداركردۆته‌وه، به‌گوێره‌ى سیستمه‌كه‌ى كۆمیسیۆن ٢٥٠ كه‌س ده‌بوو له‌كاتژمێرێكدا ده‌نگبدات، به‌ڵام ١٠٠ كه‌س نه‌یتوانیوه ده‌نگبدات له‌و ماوه‌یه‌دا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، له‌كاتژمێر ٦ى ئێواره به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیك، ئامێره‌كانى ده‌نگدان له‌كارده‌كه‌ون‌و هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدانى هێزه تایبه‌ته‌كان درێژناكرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە