کۆمیسیۆنی ژنانی " کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان " بەیاننامەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... کۆمیسیۆنی ژنانی " کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان " بەیاننامەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
کۆمسیۆنی ژنانی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) رایدەگەێنێت بەتووندی ئیدانەی بێڕێزی بە ژنانی کورد و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەکەن، هۆشداریش دەدەن لەوەی ئەگەر شەڕ درووستببێت تورکیا کورد کۆمەڵکوژ دەکات.
کۆمسیۆنی ژنانی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) لە بەیاننامەیەکەدا بڵاویکردەوە، "له لێدوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ندێك له ووڵاتانی رۆژئاوایی ئاشكرایه كه به‌نزین به سه‌ر ئاگردا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕێک بەرپابکەن، كوردان بخەنە به‌رامبه‌ری یه‌كتر، چوونكه دیاره هێزی داگیركه‌ر ماوه‌ی ١٠٠ ساڵه به سیاسه‌تی (پەرتکە و زاڵ به) كوردیان لاواز کردوە، ئه‌مڕۆ له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد له باشور قەوارەیەکی فیدراڵی به ده‌ستهێناوه و له ڕۆژئاوای كوردستانیش سیستەمی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراندوه، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان كه‌وتونه‌ته مه‌ترسییه‌وه كه كۆنتڕۆڵی خۆیان بۆ سه‌ر كوردان له ده‌ست بده‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە، ژنانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان و له شنگال، له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا سه‌ری كوردیان له سه‌ر ئاستی جیهان بڵند كرد، ئه‌مڕۆ دروشمی "ژن ژیان ئازادیی" به هه‌موو زمانه‌كان له جیهان ده‌وترێته‌وە.
ئەوەشخراوەتەڕو، تورکیا له دژی هه‌مو ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد شه‌ڕ ده‌كات و دژایه‌تی سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی و دژایه‌تی ژنانی كورد ده‌كات، هه‌مو ئه‌و هێرشانەی دەکرێتە سەر سیستەمی هاوسه‌رۆكایه‌تی و ژنانی كورد به تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆردستان وه‌كوو هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن سیستەمی هاوسه‌رۆكایه‌تییه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كه‌نه‌كه به پارت و كه‌سایه‌تییه‌وه شانازی به‌و سیستەمه‌وە ده‌كه‌ن".
هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ربكه‌وێت و له ناوچه‌كانی گاره و مه‌تینا شه‌ڕێك رووبدات ئه‌وكات ده‌توانێت به ٤٠ باره‌گای له‌شكری خۆیه‌وه له باشوری كوردستان له چه‌ند رۆژێكدا كۆمه‌ڵكوژیی له دژی ئێمه‌ی كورد ئه‌نجام بدات و ستاتۆی فیدراڵی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان له ناوببات، دە‌بێت ئێمه له‌بیرمان نه‌چێت كه ئه‌ردۆگان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی توركیا بەردەوام ئەوە دووباره ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، كه هه‌بوونی ستاتۆی هه‌رێمی كوردستان برینێكی قووڵه له دڵی ده‌وڵەتی توركیادا".
كۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە روونیکردەوە، له به‌رئه‌وه‌ی كه كوردستان بە خوێنی شه‌هیدانی ژن و پیاو گه‌یشتوه به‌م ئاسته و ئه‌مڕۆ ژنانی تێدا بوونه‌تە خاوه‌ن ناسنامه‌ی شكۆدار، بانگەواز له ژنانی كورد ده‌كه‌ن نه‌هێڵن شه‌ڕ بێته ئاراوه و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر بە ئەنجام بگات.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە