کۆمیسیۆن داوا لە ھاووڵاتییان دەکات ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن
پەیامی کورد ... کۆمیسیۆن داوا لە ھاووڵاتییان دەکات ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن
جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند : ماوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تا کۆتایی ئەم مانگەیە و تەنیا دوو ڕۆژ ماوە، بۆیە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ئەگەر خۆیان تۆمار نەکردووە بێن خۆیان تۆمار بکەن و ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن.
بۆتان شێرکۆ، جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند : دوای ئەوەی کۆمیسیۆن دەرگای تۆمارکردنی بایۆمەتری دەنگدەرانی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ ٢٠ی مانگ کردەوە، دواتر تا کۆتایی ئەم مانگە درێژی کردەوە، ئێستا بەرەو کۆتایی مانگ دەڕۆین و تەنیا دوو ڕۆژ ماوە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە بێن ناویان تۆمار بکەن لە بنکەکانی خۆمان کە ھەموو ڕۆژ کراون و ھاووڵاتییان دەتوانن بێن سەردانمان بکەن، بە تایبەت ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٦ن، چونکە ئێستا ئەوانیش مافی دەنگدانیان ھەیە و دەتوانن بێن خۆیان تۆمار بکەن.
بۆتان شێرکۆ ووتیشی: خەڵک لەو ماوەیە بە شێوەیەکی بەرچاو دێن سەردانمان دەکەن و ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگدان بێبەش نەبن، ئێمەش تەواوی ئاسانکاری و ھاوکارییان دەکەین.
شێرکۆ باسی لەوەش کرد: تا ئێستا دیار نییە لەو ماوەیەی بۆ تۆمارکردن دیاری کراوە کۆتایی پێدێت یاخود درێژدەکرێتەوە، چوونکە پێویستە کۆمیسیۆن لە بەغداوە بڕیار بدات.
ئەم بابەتە 11757 جار خوێندراوەتەوە