کۆمیسیۆن پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

پەیامی کورد     ...   کۆمیسیۆن پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات .

بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ووتی، بۆ ھاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان و بێبەشنەبوونیان لە دەنگدان، کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوە دەبەن، چونکە تا ئێستا ١٣٥ ھەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتە.

خالد عەباس ڕایگەیاند : "وەکوو کۆمیسیۆن لە سبەیەوە دەست بە کۆمەڵێک چالاکی دەکەین؛ وەکوو کۆڕ و سیمینار و دیداری کەناڵەکان و لەگەڵ لایەنەکان کۆ دەبینەوە و پۆستەر دابەش دەکەین و کۆمەڵێک دیاری بەسەر خەڵکدا دابەش دەکەین و کارمەندانی ئێمە دەچنە ناو خەڵک بۆ ئەوەی داوایان لێ بکەن کارتی دەنگدانی خۆیان وەربگرنەوە.''

بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ووتیشی: "مەبەست لەو کارەش ئەوەیە کە ھانی خەڵک بدەین بچن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و متمانەیان بە ھەڵبژاردن ھەبێت، چوونکە تا ئێستا ١٣٥ ھەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکەین کارتی خۆیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان.''


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە