کۆمەلێک لە خوێندکارانی کچ زانکۆی تاران لەچکەکانیان لە سەر داکەناند

پەیامی کورد     ...   کۆمەلێک لە خوێندکارانی کچ زانکۆی تاران لەچکەکانیان لە سەر داکەناند

لابردنی لەچک لەلایەن ژمارەیەک لە خوێندکارانی کچ لەبەردەم زانکۆی تاران

بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی تاران لە هەنگاوێکی یەک دەنگدا، بە جلوبەرگی جەژنی کۆتایی خوێندن لەبەردەم زانکۆی تاران لەچکەکانیان لەسەر سەری خۆیان لابرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی خوێندن لە زانکۆ، ئەم خوێندکارە کچانە بە یەک دەنگی و دژ بە سیاسەتی ڕێژیم لە سیستەمی پەروەردە و جیاوازییدانان لەنێوان کچ و کوڕ لە خوێندندا، بەلابردنی لەچک و گرتنی وێنە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەرپرسانی زانکۆ بڕیاری بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان داوە و وتوویانە کە لەگەڵ ئەم کەسانە هەڵسوکەوتی پێویست ئەنجام دەدەن.

توێژی خوێندکار لە ئێران بەردەوام لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵ دەدات ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕێژیمی ئێران بەسەر کۆمەڵگایدا سەپاندووە، تێکی بشکێنێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە