کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی لە سنووری دهۆک لە واری جێبەجێ کردندایە

پەیامی کورد    ...   کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی لە سنووری دهۆک لە واری جێبەجێ کردندایە

بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دھۆک ووتی، لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە جێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی ڕێگاوبان کراوە و دوو پڕۆژەش بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێن، کە ٨٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و دوو پڕۆژەیان لەم ساڵدا تەواو دەکرێن.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دھۆک ڕایگەیاند : "کۆمەڵێک پرۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک لە واری جێبەجێکردندان و دوو پڕۆژەش تازە فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت و ئەوانەی دەستیان پێ کراوە بریتین لە ڕێگای باعدرێ و ڕێگای سێمێل باتیل و ڕێگای ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبوون، ئەو سێ پڕۆژەیە ٧٠ ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و کاری باشیان تێدا کراوە و دوو پڕۆژەیان ئەمساڵ تەواو دەبن و تەنھا ڕێگای ئیبراھیم خەلیل دەمێنێت."

خەدیجە موحەمەد ووتیشی: "دوو پڕۆژەی دیکە ئێستا ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، ئەوانیش ئۆڤەرپاسی زاخۆ و ئەوەی دیکەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیلە."

ووتیشی: "ئەو دوو پڕۆژەیە بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، یەکێکیان ٨ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و ئەوەی دیکەش چوار ملیار دینار."


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە