کۆنسووڵخانەكانی بێلاڕووسیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە فەرمی لە لایەن حکوومەتی عێراق ەوە داخران
بۆ رێگریكردن لە كۆچی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان، حكوومەتی عێراق، هەردوو كونسووڵخانەی بێلاڕووسیا لە بەغداو هەولێر داخست.
فوئاد مامەند، کۆنسووڵی فەخری بێلاڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند : "وەک هەوڵێک بۆ رێگەگرتن لە کۆچی هاووڵاتیانی عێراق بۆ ووڵاتانی ئەورووپا لە رێگەی بێلاڕووسیاوە، حکووومەتی عێراق کۆنسووڵخانەكانی بێلاڕووسیا لە بەغدا و هەولێر داخست."
ئهم بڕیارهی حكوومهتی فیدراڵی عیراق دوای ئهوه دێت كه ژمارهیهكی زۆر كۆچبهری عێراق و هەرێمی كوردستان پاش ئەوەی خۆیان دەگەێننە بێلاڕووسیا، لەوێوە بەڕێگەی نایاسایی هەوڵی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەورووپا دەدەن.
پۆڵەندا كە هاوسنووری ووڵاتی بێلاڕووسیا، بەم دواییانە بۆ رێگریكردن لە لێشاوی كۆچبەران سنووری ووڵاتهكهی تهلبهند كردوەو رێكاری توووند بەرامبەر ئەو كۆچبەرانە دەگرێتەبەر كە دەیانەوێت لە رێگەی ووڵاتەكەیەوە بگەنە ووڵاتانی دیكەی ئەورووپا.
لەماوەی رابردوودا رێكارە تووندەكانی پۆڵەندا بوونەتە هۆی گیرخواردنی ژمارهیهكی زۆر خێزانی عیراقی هەرێمی كوردستان و هەروەها ژمارەیەك هاووڵاتی عێراقیش بەهەرێمی كوردستانەوە، لەو رێگەیە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە