کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە ئیبراهیم رەئیسی پەیامێک ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە ئیبراهیم رەئیسی پەیامێک ڕادەگەێنێت
کۆنگرەی ئەمریکا: "ئیبراهیم ڕەئیسی" لە پەیوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤ کارنامەیەکی ڕەشی هەیە
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە نامەیەکدا ڕوو لە یەکیتی ئەورووپا بە ئاماژە بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە دژی کەشتیڕانی نێودەوڵەتی و هەروەها کارنامەی ڕەشی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، لە بابەت مافی مرۆڤ و بەشداریکردنی بەرپرسێکی باڵای ئەورووپا، نیگەرانییان دەربڕی.
ئەو نوێنەرانەی کۆنگرە هۆشدارییان داوە کە بەشداریکردنی بەرپرسێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی، وەک سەرکۆمار، دەبێتە هۆی سڕینەوەی ڕابردووی کارە نامرۆڤانەکانی ناوبراو.
"کلۆد یاتنی" یەکێک لە نوێنەرانی کۆنگرە، بە بڵاوکردنەوەی ئەو نامەیە لە تویتەردا بڵاوی کردووەتەوە: "سەرکۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشێلکاری مافی مرۆڤە و کارنامەیەکی ڕەشی هەیە کە لە هەڵبژاردنێکی دیزان کراو بە دەسەڵات گەیشتووە".
"ئێنریکە مۆرۆ" جێگری سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، لە کاتی بەشداریکردنی ڕێوڕەسمی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە کاتی دەسپێکردنەوەی خولی حەوتەمی دانووستانی ناوکی لە "ڤییەننا " گفتوگۆی کردبوو.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە