کۆنگرەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەم هۆیەوە دواخرا
پەیامی کورد ... کۆنگرەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەم هۆیەوە دواخرا
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆنگرەی ١٤ی پارتی بڕیاربوو ٢٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەمڕۆ لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی تەشەنەی کۆرۆنا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆنگرەی ١٤ی حزبەکە دواخراوە، بەڵام دیاری نەکرد کە بۆ کەی دواخراوە.
بڕیاربو کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمساڵ لە شاری دهۆك بەڕێوەبچێت، ئەوەش یەکەمجارە پارتی كۆنگرەی خۆی دەباتە دهۆك، بەڵام دیارنیە کە بەڕێوەدەچێت.
یەكەمین كۆنگرەی پارتی لە رۆژی 16ی ئابی 1946 بەنهێنی لەماڵی (سەعید فەهیم) لە ناوچەی (ئەعزەمیە)ی بەغداد بەستراوە، لەم كۆنگرەیەدا (70) ئەندام بەشداربوون، بەفەرمی ناوی حزبەكە بوو بە (پارتی دیموكراتی كورد)، ئەم كۆنگرەیە مەلا موستەفا بارزانی بەبێ ئامادەبوونی خۆی بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردراو هەریەكە لە شێخ لەتیف و كاكە زیاد بون بە جێگرانی سەرۆكی حزب.
پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئابی 1946 دامهزراوه و تائێستا 13 کۆنگرەی ئەنجامداوە بەم شێوەیە؛
كۆنگرهی یهك لەبەغدا -1946 كۆنگرهی دوو له بەغدا- 1951
كۆنگرهی سێ لەکەرکووک - 1953
كۆنگرهی چوار له بەغدا - 1959
كۆنگرهی پێنج له بەغدا - 1960
كۆنگرهی شهش لەقەڵادزێ - 1964
كۆنگرهی حهوت لەگەڵاڵە - 1966
كۆنگرهی ههشت له ناوپردان - 1970
كۆنگرهی نۆ له ناوچهی مهرگهوەر - 1979
كۆنگرهی ده له ناوچهی مهرگهوەر - 1989
كۆنگرهی یازده لەهەولێر - 1993
كۆنگرهی دوازده لەهەولێر - 1999
كۆنگرهی سێزده لەهەولێر - 2010
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە