کۆچی ١١٥ کەس لە گوندێکەوە بۆ ئوسترالیا
پەیامی کورد ... کۆچی ١١٥ کەس لە گوندێکەوە بۆ ئوسترالیا
ئێران لە بەهەدەردانی سەرمایەی مرۆیی لە پلەی یەکەم دایە
ڕەسووڵ سادقی ئەندامی ستافی ئەکادیمیای بەشی دیمۆگرافی زانکۆی تاران ڕایگەیاند : ئێران لە بەهەدەردانی سەرمایەی مرۆیی لە پلەی یەکەم دایە. لە کاتێکدا لە ڕووی سەرمایەی مرۆییەوە لە پلەی دوازدەهەمی جیهان دایە.
ڕەوتی کۆچکردن هاتووەتە ناو گوندەکانی ووڵات و دزە دەکاتە ناو گوندەکانی ووڵاتەوە. لە پارێزگای ئیلام گوندێکمان هەیە کە ١١٥ گەنجی تێدا چوونەتە ئوسترالیا.
ئێمە خەمڵاندنی جیاوازمان هەیە بۆ ژمارەی ئێرانییەکان لە دەرەوەی ووڵات. بەپێی دوایین خەمڵاندنی فەرمی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ژمارەیان پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە. خەمڵاندنەکانی دەرەوەی ئێران نیشان دەدەن کە ژمارەی کۆچبەرانی ئێرانی نزیکەی حەوت ملیۆن کەسە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا خواستی کۆچکردن لە نێو دانیشتوانی ئێرانی سەروو ١٨ ساڵدا ٢٣% بووە، بەڵام لە ساڵی ١٤٠٠دا گەیشتووەتە ٤٦%. واتە لە ماوەی حەوت ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە. ئارەزووی کۆچکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خوێندن زیادی کردووە. لە زۆرێک لە کەسانی خوێندەواردا بەزۆری ئارەزووی کۆچکردن دێتە دی.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە