کۆڕەکەی " ئەڵ چاپۆ " سۆڵتانی مەواددی هۆشبەر دەست بەسەرکرا

پەیامی کورد  ...  کۆڕەکەی " ئەڵ چاپۆ " سۆڵتانی مەواددی هۆشبەر دەست بەسەرکرا

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەوڵەتی مەکسیک هەواڵی لە دەست بەسەرکرانی کوڕەکەی " ئەڵ چاپۆ " سۆڵتانی بەناوبانگی مەواددی هۆشبەر ڕاگەیاند .

کورەکەی " ئەڵ چاپۆ " لە دوای باوکی سەرۆکایەتی کارتێڵ سینالۆئای لە ئەستۆ بوو و ویلایەتەیەکگرتووەکان یش بۆ دەست بەسەر کردنی ئەو ٥ میلیۆن دۆلار خەڵاتی دەست نیشان کردبوو .

ئەو پێشتر جارێکی دیکە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ دەست بەسەر کرابوو بەڵام بۆ ڕاوەستاندنی کوشتارەکان لە لایەن ئەندامانی باندکەیەوە ، بە فەرمانی سەرۆککۆماری مەکسیک لە بەندیخانە ئازاد کرا .

باوکی ئەو ، خۆواکین گۆزمەن لۆئرا بە ناوبانگ بە ئەڵ چاپۆ ، پێش دەست بەسەرکرانی لە ساڵی ٢٠١٦ سەرۆکی کارتێڵ سینالۆئا بوو کە یەکێک لە گەورەترین ، بەهێزترین و مەترسیدارترین باندگەلی قاچاخی مەواددی هۆشبەر لە هەموو جیهان هەژمار دەکرێت .

ئەڵ چاپۆ دوو جار لە ئەوپەڕی ئەمنییەتی ترین بەندیخانەکانی مەکسیک توانی سەرکەوتوو بێت و هەڵبێت تاکوو لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی ئەرتەشی مەکسیک لەگەڵ هێزەکانی ئیداری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەواددی هۆشبەری ئەمریکا دەست بەسەر کراو بۆ پێشگرتن لە هەڵهاتنی دووبارەی ڕادەستی ئەمریکا کرا .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە