کۆژرانی ٧٤ میلیشای حووسی لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرێکی نەوتی لە یەمەن
پەیامی کورد ... کۆژرانی ٧٤ میلیشای حووسی لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرێکی نەوتی لە یەمەن
میدیاکانی حووسی ڕۆژی هەینی ، ڕایانگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری نەوتی ڕەئس عیسا، ٧٤ کەس کوژران و ١٢٦ کەسیش بریندار بوون.
ئەم بەندەرە کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان دایە، دەکەوێتە پارێزگای ئەلحودەیدە لە کەنارەکانی دەریای سوور.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشەکانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم ئۆپراسیۆنە "لەناوبردنی دابینکردنی سووتەمەنی حووسییەکان و داهاتی نایاسایی" بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، ئەم هێرشە یەکێک لە کوشندەترین ئۆپراسیۆنەکان بوو کە لە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی سەربازی نوێی ئەمریکا لە ١٥ی مارسەوە لە دژی حووسییەکان ئەنجام دراوە.
کاناڵی ئەلمەسیرە کە سەر بە حووسییەکانە، دیمەنەكانی بڵاو كردەوە كە تێیدا حووسییەکان ژمارەی کوژراوانیان ٧٤ کەس و بریندارانیان ١٢٦ کەس ڕاگەیاند.
دەوڵەتی ترامپ ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانەش بەشێکن لە فشارەکان بۆ سەر ئێران؛ بە تایبەت لە سەرووبەندی خولی دووهەمی دانووستانەکانی نێوانیان.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە