کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حووثییەکان لە سەنعا و بەندەری حەدیدە تەقێندرانەوە

پەیامی کورد     ...   کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حووثییەکان لە سەنعا و بەندەری حەدیدە تەقێندرانەوە .

هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند میلیشیا سەربازییەکانی حووثییەکان بەندەری تیجاری حەدیدە یان بە هەڕەشەیەک بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە هاوشێوە کردووە .

هاوپەیمانی عەرەبی هەواڵ لە هێرشکردن بۆ سەر بنکە و کۆگا و ئەنبارەکانی چەک و تەقەمەنی میلیشیاکانی حووثی لە سەنعا و بەندەری حەدیدە دەدەن .

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جانیوەری ، سەرچاوەکانی میدیایی نزیک لە هاوپەیمانی عەرەبی وێنەگەلێکیان لە بۆمبارانکردنی ئۆردووگاکان و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حووثییەکان لە سەنعا و حەدیدە بڵاو کردەوە . هاوکات هاوپەیمانی عەرەبی یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " ئەو چەکانە کە لە حەدیدە بۆمباران کراون لە ژێر ناوی چالاکیگەلی تیجاری لەم بەندەرەوە بۆ باقی ناوچەگەلی دەرگیری شەڕی ناوخۆیی دەنێردرا .

لە بەشێکی دیکە لە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان سەعوودی هاتووە : " میلیشیاکانی عووثی بەندەری تیجاری حەدیدەی کە دەروازەی بردنی هاوکاری و یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتییە بۆ یەمەن ، بە شوێنێک بۆ هەڕەشەی ئەمنییەتی ناوچەکە لێهاتووە " هاوپەیمانی عەرەبت لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە بۆ لەناوبردنی توانای سەربازی حووثییەکان ، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە هەموو پارێزگاکانی یەمەن دەست پێکردووە و هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی زیاد کردووە  


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە