کۆگاگەلی سەر بە ئێران لە سووریا لە ئاگری ئیسرائیل دا بوون بە بوول
ڕۆژی شەممە لە بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەی نیزامی و سەربازی ئیسرائیل دا لە بەرامبەر ئێران و گرووپگەلی ژێر سێبەری ئەو ووڵاتە لە سنوورەکانی خۆی کۆگاگەلی چەک و تەقەمەنی حێزبۆڵلا و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیە ل دورووبەری دیمەشق بۆمباران کرد و هەموو کەرستە سەربازی و نیزامییەکانی لەگەڵ خاک یەکسان کرد
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لەم هێرشە مووشەکییەی ئیسرائیل دا دوو سەربازی ئەرتەشی سووریا کوژران و زەرەر و زیانی زۆری ماددی بە ناوچەکە گەیشتووە .
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ش ئەم بۆمبارانە مووشەکییەی پشتڕاست کردووتەوە و نووسیویەتی ئیسرائیل لە ماوەی چەندین جار دا کۆگاگەلی چەک و تەقەمەنی حێزبۆڵلای لۆبنان و میلیشا سەربازییەکانی سەر بە ئێرانی لە دوو ناوچەی قدسیا و الدیماس کردووەتە ئامانج و لەناوی بردووە .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە پێشتریش بەرپرسانی ئسیارئیل سەبارەت بە هەژموونی نیزامی و سەربازی و ئەمنییەتی ڕژیمی ئێران لە نزیکی سنوورەکانی خۆی چەندین جار هۆشداری یان داوە و ڕایانگەیاندبوو کە هەر جۆرە جمووجووڵی ئێران و گرووپگەلی سەر ئەو ووڵاتە بێ ووڵام نامێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە