کۆگایەکی گەورەی مووشەکی و چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە لایەن هاوپەیمانی عەرەبی یەوە لەناوبردران

پەیامی کورد     ...    کۆگایەکی گەورەی مووشەکی و چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە لایەن هاوپەیمانی عەرەبی یەوە لەناوبردران

کۆگایەکی گەورەی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە سەنعا لایەن هاوپەیمانی عەرەبی یەوە لەناوبردران .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجەییەکان و بە پێی ڤیدیۆگەلی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری " هاوپەیمانی عەرەبی " کۆگایەکی گەورەی مووشەک ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و چەک و تەقەمەنی سوپای پاسدارانی لە شاری سەنعا لەناو بردووە .

بە ووتەی سەرچاوەگەلی ئاگادار ، کۆگاگەلی قەرارگای ئەمنییەتی ناوەندی میلیشیا سەربازییەکانی حووثی کە شوێنی جێگیرکردنی کەلو پەلی مووشەکی و فڕۆکەگەلی سوپای پاسداران و حێزبۆڵڵای لۆبنان لە سەنعای پایتەختی یەمەن ە ، لە دوای هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ، تەقێندراوەتەوە .

سێشەممە " مۆعین عەبدۆلمەلیک ، " سەرۆکوەزیرانی یەمەن لە دیداری لەگەڵ باڵیۆزانی ٥ ووڵاتی ئەندامی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێیانی ڕاگەیاندبوو کە میلیشیا سەربازییەکانی حووثی و ڕژیمی پاڵپشتیکاری ئەوان ئێران ، ئیرادەگەلی جیددی بۆ ئاشتەوایی نییە و ئاشتی هیچ کات بژاردەیەکی بەرچاوی ئەوان نەبووە و ئەم ووڵاتەی وەکوو بنکەیەکی نیزامییەکی گەورە لێکردووە .

پێشتریش نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری " یەمەن " هۆشداری داوە کە ڕژیمی ئێران بە دەستوەردان و پالپشتی هەمە لایەنە لە حووثییەکانی ڕۆڵی بەربەستی درووستکردنی ئاشتی لەم وولاتەدایە


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە