کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد   ...   کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا


کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە ، بە هۆی سەرما و بەستەڵەکەوە لە کوێستانەکانی «حەوتاش»ی بانە، گیانی لە دەستدا.

بەربەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی «ئیدریس نادری» خەڵکی گوندی «قووڵەستێر»ی سەر بە شاری بانە، لە بەرزاییەکانی حەوتاش لەسەر سنووری بانە، بە هۆی بەستەڵەک و سەرمای سەختەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی كۆڵبەر نیووز، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و مانگی سوورەوە ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە بانە کراوە.


 


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە