کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا
پەیامی کورد ... کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا
دوێنێ پێنجشەممە ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد خودایی کانیسێف"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سارداو"ی بانە، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی چوار گولـلە بە نێوقەدی، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: "تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە".
محەممەد خودایی، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی باقی و خەڵکی گوندی "کانیسێف" سەر بە بانەیە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە