کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری تورکیا وە گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری تورکیا وە گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی جوونی ٢٠٢١ ، کۆڵبەرێکی کورد ، خەڵکی ماکۆ بە ناونیشانی «عەزیز موحەمەد زادە» دانیشتووی گوندی «قزل ئەرخ» لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژرا و گیانی لە دەستدا
ناوبراو خەریکی کۆڵ بووە و لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری تورکیاوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە و ئێستا تەرمەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وان ە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە