کۆڵبەرێک لە ڕووباری تاژیان سەر بە شاری بانە نوقم دەبێت
پەیامی کورد ... کۆڵبەرێک لە ڕووباری تاژیان سەر بە شاری بانە نوقم دەبێت
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجەیی یەکان، دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی نۆڤەمبەر کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "دانا ساڵیح پوور" تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی "نێروان"ی بانە لە کاتی کۆڵکردندا لە قەڕاخی ڕووباری"تاژیان" بەر دەبێتەوە بۆ نێوی ئەو ڕووبارە و نقوم دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە پاش دوو ڕۆژ هێشتا تەرمی ناوبراو نەدۆزراوتەوە و گەڕانەکان بۆ دۆینەوەی بەردەوامە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە