کیم جوونگ ئوون : خۆتان ئامادە بکەن بۆ شەڕى ئەتۆمی

پەیامی کورد    ...   کیم جوونگ ئوون : خۆتان ئامادە بکەن بۆ شەڕى ئەتۆمی

سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایدەگەێنێت، سوپاکەمان بەتەواوی ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکى نەخوازراو و بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکى ئەتۆمی ، دەشڵێت: بەتەواوی ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا.

کیم جوونگ ئوون، سەرۆکى کۆریای باکوور لە میانەى پێشکەشکردنى ووتارێکدا بەهۆى ٦٩ەمین ساڵیادى ئاگربەستی جەنگی کۆریا ڕایگەیاندووە: ڕووبەڕووبوونەوەى سەربازی لەگەڵ ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمی دێنێتە کایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ووڵاتەکەمان بەتەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا.

سەرۆکى کۆریاى باکوور ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە چەکدارەکانمان بەتەواوی ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر قەیرانێکى نەخوازرا و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکى ئەتۆمی لە بەرامبەر ووڵاتەکەمان.

جێگاى ئاماژەیە، لە چەند مانگى ڕابردوودا کۆریای باکوور مووشەکی هایپەرسۆنیکی تاقیکردەوە، کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەوەش نیگەرانى هەریەکە لە ووڵاتانى ئەمریکا و کۆریاى باشووری بەدواى خۆیدا هێنا و ئەو دوو ووڵاتە ڕایانگەیاند، کۆریاى باکوور لە ساڵى ٢٠١٧ەوە ئامادەکارى تەواوى کردووە بۆ یەکەم تاقیکردنەوەى چەکى ئەتۆمی.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە