کیم جوونگ ئەمریکای بە هۆی بەدی هێنانی " جۆری ئاسیایی ناتۆ " تاوانبار کرد
پەیامی کورد ... کیم جوونگ ئەمریکای بە هۆی بەدی هێنانی " جۆری ئاسیایی ناتۆ " تاوانبار کرد
کیم جوونگ ئوون : ئەمریکا لە ژێر ناوی هاوکاری لەگەڵ سێئوول و تۆکیۆ خەریکی بەدیهێنانی جۆری ئاسیایی ناتۆیە "
بە پێی ڕاپۆرتێک کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور لە ڕاپۆرتێکدا لە کۆمەڵەی گشتی حێزبی ئەم ووڵاتەدا ووتی کە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە حاڵی زیادکردنی ئاڵۆزییەکانە لە شبە جەزیرەی کۆریا و بە بیانووی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور و ژاپۆن لە حاڵی بەدیهێنانی جۆرێکی نوێ لە ناتۆ لە ئاسیایە .
ئەو هەروەها ووتی : لە ساڵی ٢٠٢٢ ، ویلایەتەیەکگرتووەکان ئاشتی فشاری سەربازی لە سەر کۆریای باکوور گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی ، زۆرینەی چەکگەلی هێرشی ئەتۆمی جۆراوجۆر لە ئاستی جێگیرکردنی هەمیشەیی بردووەتە کۆریای باشوور و لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ زیادکردن و پەرەدانی هەمە لایەنەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور بە بیانووی " بەهێزکردنی یەکگرتوویی " لە حاڵی درووستکردنی بلۆکێکی سەربازی نوێ واتا جۆرێکی دیکە لە ناتۆی ئاسیایی یە .
کیم جوونگ ووتی کە دوژمنانی کۆریای باکوور " لە ترسان دەلەرزن " هەر بۆیە بە پیلانگێڕیگەلی بێوێنە لە مێژووی مرۆڤایەتی دەستەو داوێنی زۆڵم و تووندوتیژی دەبنەوە و هەوڵ دەدەن کۆریای باکوور گۆشەگیر بکەن و بیخنکێنن و کۆریای باشور بە بیانووی ووڵامدانەوە بە " جۆرێک لە هەڕەشە " تێچووگەلی بەرگری بەرز دەکاتەوە و چالاکیگەلی دوژمنکارانەی خۆی توونتر دەکات .".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە