کیم جوونگ ماڵێکی شاهانە دەکاتە دیاری بۆ بەناوبانگترین بێژەری هەواڵ لە کۆریای باکوور
پەیامی کورد ... کیم جوونگ ماڵێکی شاهانە دەکاتە دیاری بۆ بەناوبانگترین بێژەری هەواڵ لە کۆریای باکوور
کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور دیارییەکی شاهانە دەداتە بەناوبانگترین ڕۆخساری تەلەفزیۆنی ووڵاتەکەی .بابەتی میدیاکانی فەرمی کۆریای باکوور دوێنێ پێنجشەممە پێشکەشکار و بێژەری هەواڵی ئەم ووڵاتە ، ڕی چوون هی کە لە دەرەوەی ووڵات بە هۆی جل و بەرگە کولتوورییەکانی و درەوشانەوەی بە " شاژنی پەمەیی " ناوبانگی هەیە ، بە پێی ووتەی ئاژانسی ناوەندی کۆریا کیم جوونگ ئوون داوای لێکردووە کە بە هێزەوە وەکوو دەنگی حیزبی کرێکار بەردەوامی بە کارەکەی بدات .
هەر کاتێک کە پیوونگ یانگ هەواڵێکی گرینگ بە جیهان ڕادەگەێنێت هەموو لەگەڵ ڕۆخساری ناسراوی ئەو بەرەوڕوو دەبنەوە ، ئەم کەسە کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریا باکوور نییە بەڵکوو ڕی چوون هی یە بێژەری کۆنەکاری ئەم ووڵاتەیە کە ڕاگەیاندنی گشتی ئەم جۆرە هەواڵانە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کۆریای باکوور ەوە لە ئەستۆی ئەوە .
ئەم بێژەرەی هەواڵ ماوەیەکی زۆرە کە خانەنشین کراوە بەڵام هەر کاتێک کە پێویست بێت هەواڵگەلی گرینگی دەوڵەتی دەگەێنێتە جیهان و دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە