کییف : هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین تووندتر دەبێت
پەیامی کورد ... کییف : هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین تووندتر دەبێت
شارەداری لیسیچانسک لە پاریزگای لووهانسک داوای لە دانیشتووانی ئەم شارە کرد تاکوو بەپەلە هەوڵ بۆ چۆڵکردنی ئەم شارە بدەن .
بەرپرسانی ئۆکراینی ڕایانگەیاند کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە لەوانەش دۆنتێسک و لووهانسک لە ڕۆژانی داهاتوو بینەری هێرشی قورستر و بەرفراوانتر لە لایەن ئەرتەشی ڕووسیاوە دەبێت .
سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەشی ئۆکراین ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند : هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامی بە تووندتر کردنی هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین و زیادکردنی کۆنترۆڵی خۆی لە دوو ناوچەی دۆنتێسک و لووهانسک لە هەرێمی دۆنباس دەدەن .
ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین لە ڕۆژانی ڕابردوودا بینەری یەکێک لە تاڵترین هێرشگەلی ئەم شەڕە بووە .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە