کێشەکانی ئاڵمانیا بە هۆی سەپاندنی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا زیاتر دەبێت

پەیامی کورد     ...   کێشەکانی ئاڵمانیا بە هۆی سەپاندنی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا زیاتر دەبێت

بڵاوکراوەی ئاڵمانی " کامپەکت " ڕایگەیاند کە سەپاندنی گەمارۆوەکانی ئاڵمانیا لە دژی ڕووسیا بوو بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ووڵاتە لە هەموو بوارەکانی ئابووریدا

بە پێی ڕاپۆرتێک بڵاوکراوەی " کامپەکت " لە مەقالەیەکدا داهاتووی ئاڵمانیا پێشبینی کرد کە هاوکاری تەقەمەنی و چەک بۆ ئۆکراین و خۆ دوورخستن لە گازی ڕووسیا لە بەرژەوەندی ئاڵمانیا نییە .

ئەم بلاوکراوەیە ئاماژەی بە ووتەکانی وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سووتەمەنی شیل هەنادرە دەکات و بەرهەم هێنانی زەرەر و زیانگەلیکی مەترسیدار دەگەێنێتە ژینگە .

بڵاوکراوەی کام پەکت دەربارەی کڕینی گاز لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەروەها ووتی : بۆ ئەوەی کە ئالمانیا بتوانێ سووتەمەنی بە دەست بهێنێت پێویستی بە درووستکردنی گەراجگەلێکی تایبەت هەیە و درووستکردنیشی لانیکەم دوو ساڵ و میلیاردەها سەرمایەگوزاری دەخایەنێت .

هەروەها دەربارەی قەرزی ئاڵمانیا ئاماژەی کردووە : بە پیی هەژماری کارناسانی ئابووری ئێمە لە ئێستادا ٥ تاکوو ٧ ترێلیۆن یۆرۆ قەرزمان هەیە و بە پێی یاساکانی کۆنی یاسای بنەڕەتی مافی ئەوەمان نییە سەنتێک زیاتر وام وەربگرین .

ڕۆژنامەی کۆمپەکت داوای لە ئاڵمانیا کرد تاکوو لەگەڵ فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕێکەوتنێک واژوو بکات کە بێ لایەنی خۆی دەربارەی ئۆکراین بسەلمێنێت و کۆتایی بە هاوکاریگەلی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەم ووڵاتە بێنێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە