کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەی F-5F ی شکاری دێزفوول لە ئێران گیانی دوو فڕۆکەوانی گرت
پەیامی کورد ... کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەی F-5F ی شکاری دێزفوول لە ئێران گیانی دوو فڕۆکەوانی گرت .
دوا بەدوای کێشەی تەکنیکی لە فڕۆکەی F-5F لە بنکەی چوارەمی شکاری دێزفوول دا دوو فڕۆکەوانی ئەرتەشی ئێران کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی فەرەهمەند پوور قائیمقامی تایبەتی دێزفوول ڕایگەیاند : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڕوودانی ڕووداوێکی زەوینی لە پانتایی سەربازی پێگەی چوارەمی شکاری دێزفوول دوو فڕۆکەوان کوژراون .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە ئەو ناوچەیەی کە ڕووداوەکە هاتووەتە ئاراوە لە لایەن پاراستنی ئەرتەشی ئەو ووڵاتەوە کەرەنتین کراوە و تیمەلانی بەدواداچوون خەریکی بەدواداچوونی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەن .
جێگای ئاماژەدانە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی ئەم فڕۆکەوانەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە : " کیانووش بەساتی " و " حسێن نامی "
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە