کێشە و مشتومڕەکانى ئەمریکا و ڕووسیا قووڵتر دەبنەوە

پەیامی کورد    ...   کێشە و مشتومڕەکانى ئەمریکا و ڕووسیا قووڵتر دەبنەوە

کێشەکانی نێوان کۆشکی کرێملین و کۆشکی سپی لەهەمبەر تۆمەتەکانی ئەمریکا لەسەر ڕووسیا بەردەوامە و ڕووسیا، بایدن بە ماندوو، بەساڵاچوو و لەکارکەوتوو ناو دەبات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتەرز، دێمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کۆشکی کرێملین، ڕۆژی هەینی ١٨ی مارس ، بە کاردانەوە لەهەمبەر قسەکانی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کە وتبووی: پووتین تاوانباری شەڕ، بکوژ و خوێنمژە ووتی: بایدن، ماندوو، بەساڵاچوو و لەکارکەوتووە و شتی زوو لە بیر دەچێتەوە و ئێمە نامانهەوێت وەڵامی سەرۆککۆماری ئەمریکا بدەینەوە.

ناوبراوا لە درێژەدا ووتی: بایدن پیاوێکی بەساڵاچووو، نازانێ کە چی دەڵێ و ئەو تۆمەتانەی کە خستوویەتە پاڵ سەرۆککۆماری ڕووسیا بێ‌بنەما و دوورن لە ڕاستی و ئێمە نامانهەوێ ووڵامی بایدن بدەینەوە تەنیا لەبەر ئەوەی کە کێشەکان زیاتر ئاڵۆز نەکەین.

جێگەی ئاماژەیە کە جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین، پووتین بە تاوانباری شەڕ، بکوژ و خوێنمژ، ناو برد و وتبووی: پووتین بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشی سەربازی کردۆتە سەر خاکی ئۆکراین.


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە