کێ خاوەنی دەوڵەمەندترین پشیلەی جیهانە؟
پەیامی کورد ... کێ خاوەنی دەوڵەمەندترین پشیلەی جیهانە؟
پشیلەیەک بەناوی نالا کە نزیکەی ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەری لە ئینستاگرام بەدوایدا دێت، دەوڵەمەندترین پشیلەی جیهانە.
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە پووکی خاوەنی پشیلەکە بڕیاریدا وێنە و ڤیدیۆی پشیلەکەی لە ئینستاگرام بڵاوبکاتەوە.
نالە و مارکەی تەواوەتی خواردنی پشیلە کە بە ناوی ئەوەوە دامەزراوە 100 ملیۆن دۆلاری بۆ خاوەنەکەی دەستکەوتووە.
ئێستا پووکی ئەکاونتی نالا بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە خۆشگوزەرانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی پارە بۆ شوێنی داڵدەدانی ئاژەڵان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە