کەرتی پیشەسازی هەرێمی  کوردستان بەپێی یاسا ڕێک دەخرێت

پەیامی کورد     ...    کەرتی پیشەسازی هەرێمی  کوردستان بەپێی یاسا ڕێک دەخرێت

ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان گوتی، یاسای پیشەسازی لە عێراق ھەیە و دەمانەوێت لە ھەرێمی کوردستانیش بەرکار بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لە ھەرێمی کوردستان کەرتی تایبەت ڕێک بخەین و گرینگی بە بەرھەمی خۆماڵی بدەین و ھەرچی بەرھەم لە بواری پیشەسازی ھەیە گرینگی زیاتری پێ دەدرێت.

دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند : "لە عێراق یاسای کەرتی پیشەسازی ھەیە و ئێمەش دەمانەوێت لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو یاسایە بەرکار بێت بۆ ئەوەی کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕێک بخرێت و گرینگی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پیشەسازی بدرێت، بەتایبەت بەرھەمی خۆماڵی و ئەمە کەرتی نەوتیش دەگەڕێتەوە، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی گرنگە یاسایەک بەرکار بێت لە ھەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی ڕێک بخات".

دکتۆر ڕێبوار بابکەیی ووتیشی: "ئێستا گفتوگۆ دەکەین لە پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی سامانە سرووشتییەکان بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بەرکار بێت و بتوانین لە ھەرێمی کوردستان کەرتی پیشەسازی ڕێک بخەین و گرینگی پێ بدەین، چونکە کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان گرنگە".

ووتیشی: "لە عێراق یاسایەک لە بواری کەرتی پیشەسازی ھەیە، بەڵام تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان کاری پێ ناکرێت، بەڵام ئێمە پێمان باشە کە لە ھەرێمی کوردستانیش ھەمان یاسا کاری پێ بکرێت، چوونکە کەرتی پیشەسازی یەکێکە لە کەرتە گرینگەکان ھەر بەرھەمێک ھەیە گرنگی پێ دەدرێت و ڕێک دەخرێتەوە بەپێی یاسا".


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە