کەرەستەی نوێیە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکراین
پەیامی کورد ... کەرەستەی نوێیە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیشتە ئۆکراین .
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێف ڕایگەیاند کە یەکەمین باری کەرەستەگەلی نوێی سەربازی ئەمریکا گەیشتە ئۆکراین .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە پێی بەیاننامەی ئەم باڵیۆزخانەیە لە پەیامێکی تویتەری لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەردا یەکەمین بار لە هاوکارییەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو گەیشتە ئۆکراین . ئەم بارە بریتی لە ٩٠.٧ تەن چەک وێرانگەر و کەل و پەلی تەقەمەنی بۆ بەرگریکارانی خاڵی سەرەتای ئۆکراین ە .
سێشەممە ڕابردوو ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە بەنیازە بەردەوامی بە هەناردەکردنی هاوکاری و یارمەتییە سەربازییە نوێیەکانی خۆی بە ئۆکراین بدات .
لە لایەکی دیکەوە ، ڕووسیا چەندین جار داوای لە واشینتۆن کردووە کە دەست لە هەناردەکردنی کەل و پەلی سەربازی بۆ ئۆکراین هەڵبگرێت .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە