کەسایەتیەکی دیاری ئایینی کوردستان ، بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بایکوت دەکات

پەیامی کورد      ...    کەسایەتیەکی دیاری ئایینی کوردستان ، بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بایکوت دەکات

مامۆستا "حەسەن ئەمینی"، کەسایەتی ئائینی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، لە ووڵامی هێندێک پرسیاردا لەهەمبەر بەشداریکردنی لە هەڵبژادنی سەرۆککۆماری دا، ڕایگەیاند: "من لە هەڵبژاردنی سەرکۆماری بەشداری ناکەم و هۆکارەکەشی ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەش ئەوەیە کە سەرەڕای بەربەستە یاساییە بنەڕەتی ئێران، دەسەڵاتی سەرووی یاساو چارەنووسی خەڵکدایە، سەرۆککۆمار ناتوانێ داواکارییەکانی منی کورد و کەمە نەتەوە و ئاینییەکان جێبەجێ بکات، چوونکە لە بازنەی دەسەڵاتی سەرۆککۆماریدا نییە".

حاکم شەرعی کوردستان لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیدا ووتوویەتی: "داواکاری منی کورد دەبێت لایەنی یاسایی هەبێت کە ئەوەش لەژێر دەسەڵاتی هێزی دادوەری و بەرێوبەریدایە، نەک سەرۆککۆمار".

مامۆستا حەسەن ئەمینی، سەرەکیترین گرفتی کەم نەتەوەکان و ئاینییەکانی بۆ پێنەدانی ئازادی بە تاک و کۆ، دەستبەسەری و زیندانیکردن، قەدەخەی دەرەوە چوونی لە ووڵات، داخستنی مزگەوت و قوتابخانەکانی سوننە، دیاریکردنی پێش نوێژ بۆ ئەو مزگەوتانە، بەربەرست درووستکردن لە بەڕێوبەری ڕێوڕەسمە ئاینییەکانی سوننە مەزهەبەکان و  ...  گەڕاندووەتەوە کە هیچیانی لە دەسەڵاتی سەرۆککۆماری نازانێت.

حاکم شەرعی کوردستان لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ووتوویەتی: "هەموو ئەوانە لەژێر دەسەڵاتی ناوەندە ئەمنی و هەواڵگری و زانیارییەکان بە بڕوای من دەبێت خەڵک خۆیان بڕیاردەر بن و خۆیان لە ژێرچەپۆکی ویلایەت و بڕیاردەر و ڕێنموونی من و خەڵکی دیکە، دەرباز بکەن".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە