کەسایەتی بەناوبانگی فەڕەنسی لە سەردانێکی لەناکاو لەگەل کۆڕی مەسعوود شا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... کەسایەتی بەناوبانگی فەڕەنسی لە سەردانێکی لەناکاو لەگەل کۆڕی مەسعوود شا کۆدەبێتەوە
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه ئه‌فغانستان و ده‌ستیان به‌سه‌ر كابوولی پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته‌دا گرت، له كۆی ٣٣ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان ته‌نها ویلایه‌تی پەنجشیر ماوه كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، له سه‌ردانێكی له ناكاودا بێرنار هێنری لیڤی، كه‌سایه‌تی جێی مشتومڕی فه‌ره‌نسی گه‌یشته ویلایه‌نی پەنجشیر، و له‌گه‌ڵ كوڕی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعوود كۆبووه‌وه.
لیڤی، به نه‌خشه‌داڕێژه‌ری “به‌هاری عه‌ره‌بی” ناوده‌برێت و یه‌كێكه له به‌رهه‌ڵستكارانی كشانه‌وه‌ی ناتۆ له ئه‌فغانستان. و هه‌روه‌ها لیڤی به دژایه‌تیكردنی ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان ناسراوه و پێشتر هه‌ڵمه‌تی میدیایی له دژی مۆعه‌ممه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامداوه.
هێشتا هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان روویان نه‌كردووه‌ته ویلایه‌تی پەنجنشیر، كه ئه‌حمه‌د مه‌سعوود، كوڕی ئه‌حمه‌د شاھ مه‌سعوودی ناسراو به “شێری پەنجشیر” لێی نیشته‌جێیه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە