کەسایەتی سیاسی ئیسپانی : ئەورووپا دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە دەکات
پەیامی کورد ... کەسایەتی سیاسی ئیسپانی : ئەورووپا دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە دەکات
▫️ سەرکردە ئەورووپییەکان لە ژێر کاریگەری میدیای ئەنگلۆساکسۆن، دژی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن و ئەورووپا دەکەنە دوژمنی خۆیان. ئەم لێدوانانە لە کۆنفرانسێک دا لەلایەن لوئیس مانوێل فراگا، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پیرانی ئیسپانیا (1989-2011) و سەرۆکی لیژنەی ئەمریکای لاتین لە ئەنجوومەنی پیران (1996-2008)دا.
▫️ ئەو ووتی : "ئەمڕۆ ئەورووپا بووەتە دوژمنی خۆی. سەرکردەکانی ئەورووپا لەژێر کاریگەری میدیای ئەنگلۆساکسۆندان - هەمان ئەو میدیایەی کە دژی ڕووسیایە، دژی هاوکارییەکانی ئەوروپایە لەگەڵ ڕووسیا و لە ئەنجام دا دژی خودی ئەورووپایە".
▫️ بە ووتەی ئەو، لەندەن سەرەڕای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر پرۆسەی بڕیاردان لە برۆکسل و داڕشتنی ئەجێندایەکی دژە ڕووسیا کە بە پلەی یەکەم زیانی بۆ خودی ئەورووپا هەیە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە