کەسی ژمارە دووی القاعدە لە ئێران کوژرا
پەیامی کورد ... کەسی ژمارە دووی القاعدە لە ئێران کوژرا
بڵاوکراوەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند : کەسی ژمارە دوو لە گرووپی تێرۆریستی القاعدە لە ئێران کوژراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : کەسی ژمارە دوو لە گرووپی القاعدە لە مانگی ئۆگۆست لە ئێران کوژراوە .
عەبدۆڵلا ئەحمەد عەبدۆڵلا کە بەرپرسی دانانەوەی بۆمب لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە تانزانیا و کینیا لە ساڵی ١٩٩٨ بووە لە ئێران کوژراوە .
نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند : ئەم ئەندامەی القاعدە کە لە لیستەی سەرەکی تێرۆریستەکانی پۆلیسی فێدراڵی ئەمریکا دا بووە ، لە لایەن دوو هۆکاری ماتۆڕسواری ئیسرائیل لە تاران تێرۆر کراوە . ئەم ئۆپراسیۆنە تێرۆریستییە لە ڕۆژی ٧ی ئۆگۆست دا ئەنجام دراوە بەڵام هیچ یەک لە لایەنەکانی دەرگیر پێوەی سەرقاڵ نەبوون .
نیۆیۆرک تایمز لە بەردەوامی دا ڕایگەیاند : عەبدۆڵلا ئەحمەد بە ناو بانگ بە ئەبوو موحەمەد المصڕی لە ڕۆژی ٧ی ئۆگۆست لە تاران لەگەڵ کچەکەی تێرۆر کراوە . کچەکەی ئەو بێوەژنی کوڕی بن لادەن " ئۆسامە بن لادەن " بووە . ئێف بی ئای بۆ کوشتنی ئەم ئەندامەی القاعدە بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار دیاری دانرابوو . ئەم کەسە بەرپرسیاری دانانەوەی بۆمب لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە نایرووبی و دارلسلام بووە کە ٢٢٤ کەس لەو کاتەدا کوژراون و ٥ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون
ئەمە لە حاڵیکدایە کە تائێستا حکومەتی ئێران هیچ زانیارییەکی بە رەتکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بڵاونەکردوەتەوە، لەسەر کوژرانی ئەو سەرکردەیە کە لەساڵی ٢٠٠٣ەوە لەو ووڵاتەدا دەژی وەک رۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی کردوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە