کەسێکی جەزائیری لە لایەن فەرەنساوە بە هۆی نووسراوێکەوە حۆکمی ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپیندرا
پەیامی کورد ... کەسێکی جەزائیری لە لایەن فەرەنساوە بە هۆی نووسراوێکەوە حۆکمی ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپیندرا .
دادگایەیک لە فەڕەنسا کەسێکی جەزائێری بە تاوانی پاڵپشتی کردن لە کوشتنی مامۆستای مێژووی ئەو ووڵاتە بە ٦ مانگ بەند کردن تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ی فەڕەنسا لە کاردانەوە بە کوشتنی مامۆستای مێژوو ئێستاش بەردەوامی هەیە و لەم ماوەیەدا کەسانێکی زۆر دەست بەسەرکران و مەحکەمە کران .
باڵی لێکۆڵینەوەکانی پاسەوانی لە ناوچەی ڤێرسای لە ناوەندی شآری پاریس ڕایگەیاند کە ئەم پیاوە ٣٤ ساڵە فەرەنسەوەییە لە ١٩ی ئۆکتۆبەر نووسراوێکی لە پاڵثشتی کردن لە تێرۆری سامۆئێل پێتی ، مامۆستای مێژوو بڵاویکردەوە و ڕۆژی دواتر نووسراوەکەی سڕیەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فەڕەنسا ئەم کەسە دەست بەسەر کراوە و دادگا ئەوی بە ٦ مانگی زیندان مەحکووم کرد و ١٠ ساڵیش لە ڕۆیشتن بۆ ناو خاکی فەڕەنسا قەدەغە کرا .
سامۆئێل پاتی ، مامۆستای مێژوو کە لە لایەن پەنابەرێکی چێچێنی یەوە کوژرا کاریکاتۆرگەلی بێڕێزی کردن بە پێغەمبەری نیشان قوتابییەکانی دابوو .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە