کەسێکی نەناس لە کۆریای باشوور ەوە بەرەو کۆریای باکوور هەڵهات
پەیامی کورد ... کەسێکی نەناس لە کۆریای باشوور ەوە بەرەو کۆریای باکوور هەڵهات .
بەرپرسانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاندووە کە کەسێکی نەناس لە نێوان هاووڵاتیانی ئەم ووڵاتەدا ڕۆژی یەکەمی ئەمساڵ لە ڕێگای سنوورە زەوین ییەکانەوە بە شێوەی نهێنی چووە ناو کۆریای باکوور .
ئەرتەشی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە لە حاڵیکدا ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە کە بە پێی بیروڕای کارناسان تێپەڕ بوون لە سنوورگەلی لە ڕادەبەدەر پتەو و ئەمنییەتی نێوان دوو کۆریا کە لە ساڵی ١٩٥٣ یەوە دوو ووڵاتی لە یەک جیا کردووەتەوە زۆر قورس و دژوارە و ڕەخنەی کەسی نەناس لە سنووری باشوور بۆ کۆریای باکوور یەکێک لە بابەتە تایبەت و نایانەکان هەژمار دەکرێت .
کۆمیتەی فەرماندەیی هاوبەشی ئەرتەشی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەسی ئاماژەپێکراو کە ناسنامە و هۆکارەکەی ئەو بۆ هەڵهاتن بەرەو کۆریای باکوور ئاشکرا نەکراوە نزیکەی کاتژمێر ٢١ و ٢١ خولەکی شەوی شەممە بە کاتی ئەو ووڵاتە لە لایەن کەل و پەلی چاودێرییەوە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی سڤیل لە سنووری دوو کۆریا شناسایی کرابوو .
ئەرتەشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند لە دوای شناسایی ئەم کەسە هێزێکی زۆر بۆ دەست بەسەرکردنی ئەو کەسە بۆ ناوچەکە نێردراون بەڵام چەکدارەکان توانای دۆزینەوەی ئەویان نەبووە .
لە بەیاننامەی کۆمیتەی فەرماندەیی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی کۆریای باشوور پشتڕاست کراوەتەوە کە کەسەکە لە خاڵی سنووری سەربازی و نیزامییەوە بەرەو باکوور تێپەڕ بووە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە