کەشتییەکی ئێرانی هەڵگری هێرۆئین لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا

پەیامی کورد      ...   کەشتییەکی ئێرانی هەڵگری هێرۆئین لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسۆشەیتێد پرێس بە پێی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییەکی ماسیگری هەڵگری مەواددی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئین کە لە ئێران ەوە هاتووە لە دەریای عەرەب کەشف و دەستی بەسەردا گرتووە .

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە ئاسۆشەیتێد پرێس ئەم کەشتییە هەڵگری ٣٨٥ کیلۆگرام مەواددی هێرۆئین بە بەهای نزیکەی ٤ میلیۆن دۆلار بووە .

تیمووتی هاوکینز ووتەبێژی کەشتی دەریایی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە هەموو ٩ خەدەمەی ئەم کەشتییە خۆیان بە هاووڵاتی ئێران ی ناساندووە .

گرووپی گورزوەشێنی نێودەوڵەتی یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەشتی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ئەم بارەیان لە کەشتییەکی ماسیگریدا لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەشف و دەستیان بە سەردا گرتووە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە